سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

نەشتەرگەری جوانکاری

جوانکاری شاویلگە

شاویلگەکان بریتین لە دوو هەڵئاوسان لەسەر هێڵی شەویلگە، لەملا و ئەولای چەناگەوە، پێکهاتوون لە چەوری داکەوتووی ڕوومەت و پێستی ڕووخسار.
زۆربەی جار ئەم شاویلگانە بە هۆی تەمەنەوە و لەدوای ٤٠٠ ساڵییەوە پەیدا ئەبن، بەڵام هەندێکجار بۆماوەیین و لە تەمەن ۲٠ ساڵییەوە دەرئەکەون. هەروەها زۆر مانەوە لەبەر تیشکی خۆر یان کۆمپیوتەر، یاخود دابەزینی کێش و جگەرەکێشان هۆکاری ترن.
 شاویلگەکان زیاتر لە خانماندا دەرئەکەون، بە تایبەتی ئەو کەسانەی ڕوخساریان باریکە بە بەراورد بەوانەی ڕوخساریان خڕە، سەرەنجام تەمەنێکی گەورەتر بە کەسەکە ئەبەخشن و ناڕێکییەکی ئاشکرا بە هێڵی شەویلگە ئەدەن. 
 زۆر ڕێگە هەن بۆ ڕێککردنەوەیان، چ بە نەشتەرگەری یان بەبێ نەشتەرگەری، بەڵام هەڵبژاردنی ڕێگاکان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی جوانکارییەوە دیاری ئەکرێت، ئەویش بە هەڵسەنگاندنی تەمەنی کەسەکە و ڕێژە و پێکهاتەی داکەوتنی شاویلگەکان و مەودای کشانی پێستی سەر شاویلگەکان، بەمەش شەویلگەیەکی ڕێک بۆ کەسەکە ئەگەڕێتەوە و سەرەنجام ڕوخسارێکی گەنجتر بە کەسەکە ئەبەخشنەوە.
 لە ئێستادا داکەوتنی شاویلگەکان کێشەی زۆربەی زۆری خانمانە و چارەسەریان بە زۆر ڕێگە ئەکرێت، کە بە گوێرەی کەسەکە ئەگۆڕڕێت.